١٤ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
ناڕەزایەتی بە بەکارهێنانی دراوی تورکیا لە شاری باب لە سووریا

دوابەدوای بەکارهێنانی لیری تورکیا بەزۆرەملێ لە شاری ئەلبابی سووریا، خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای بەکارهێنانی لیری تورکیا بە زۆرەملێ لە شاری ئەلبابی سووریا، خەڵک بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و ڕێپێوان، بە ئەو بڕیارەی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ئەو شارە کاردانەوەیان نیشان دا.

هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی بەزۆرەملێی لیری تورکیا، نەبوونی ئەو دراوە لە نێو خەڵکدا کێشەی دوو هێندە کردووەتەوە.

دەوڵەتی تورکیا بە هۆی دابەزینی زۆری بەهای لیری سووریا لە بەرانبەر دۆلار، لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە باکووری سووریا گەڵاڵەی بەکارهێنانی زۆرەملێی لیری تورکیای کردەیی کردووەتەوە.